Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عه‌دنان موفتى: له‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی-دا خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌

کوردستان

بینراو 120

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

عه‌دنان موفتى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ى چواره‌می حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت "پێویسته‌ كۆنگره‌كه‌ ببه‌سترێت و ناكۆكییه‌كانى ناوخۆ یه‌كلابكاته‌وه‌، سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێ هه‌ڵبژێردرێت". ره‌تیشیده‌كاته‌وه‌ خۆى كاندید بكاته‌وه‌.

عه‌دنان موفتى له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌ كاتى به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى، كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، وتى "كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى كراوه‌ و جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى كۆنگره‌ له‌كاتى خۆیدا بكرێت و ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واوبكرێن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و دوو سێ رۆژه‌دا كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌كان ته‌واوبێت و كۆنگره‌ له‌كاتى خۆیدا بكرێت و ئومێدیش ده‌كه‌م هه‌ر وابێت، چونكه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه‌، ئه‌گه‌ره‌كانى كه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ واده‌خوازێت یه‌كێتى، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ كۆنگره‌ دواكه‌وتوه‌، كۆنگره‌ ببه‌ستێت و ناكۆكییه‌كانى ناوخۆ یه‌كلایى بكاته‌وه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كى نوێ هه‌ڵبژێرێت، كه‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا خۆى ئاماده‌بكات و بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا خۆى ئاماده‌ بكات".


سه‌باره‌ت به‌ خۆكاندیدكردنیشى ده‌ڵێت "خۆم كاندید ناكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌كه‌ كۆتایى نییه‌، به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت من و ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌سه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌ پێشنیار و ئه‌زمون هه‌بێت، ئه‌وه‌ من هه‌ر یه‌كێتیم".


سه‌باره‌ت به‌ كه‌سى یه‌كه‌مى یه‌كێتى-یش، عه‌نان موفتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هه‌رچى شتێك باس كراوه‌ به‌بۆچونى خۆی زیاده‌یه‌، ده‌بێت كۆنگره‌ بڕیاربدات و گفتوگۆ بكرێت، هه‌ر رێككه‌وتنێك پێش كۆنگره‌ شتێكى هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ له‌ كۆنگره‌دا سه‌روو هه‌زار كه‌س ئاماده‌ ده‌بن و ده‌بێت ئه‌وان بڕیاربده‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP