Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەیاد عەلاوی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

عێراق

بینراو 64

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاربەڕێكەر دەكات، كە لە ماوەی چوار بۆ پێنج مانگی داهاتوودا ئەو حکومەتە كار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات.  
 
دوابەدوای  بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەیاد عەللاوی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە رایگەیاند،"تەنیا بەشێكی كەمی پرسەكانی خۆپیشاندان و  خۆپیشاندەران  دەكەوێتە ئەستۆی عادل عەبدولمەهدی و بەشە گەورەكەی بەستراوەتەوە بە سروشتی پرۆسەی سیاسییەوە لە عێراق".  

چەند خاڵێكیشی وەك پێشنیار بۆ ئەم قۆناغە خسووەتەروو:

یەکەم- پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەر، كە ئەركەكەی بریتی بێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەیەك كە لە چوار یان پێنج مانگ تێنەپەڕێت.

دووەم- دەركردنی یاسایەكی نوێی هەڵبژاردن.

سێیەم-هەڵوەشاندنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی نوێ.

چوارم-  دادگاییكردنی گەندەڵكاران و هەر كەسێك كە دەستی بە رشتنی خوێنی هاووڵاتیی عیراقی سوور بووبێت. 

ئەیاد عەللاوی، سوریشە لەسەر دەربازبون لە پشكپشكێنەی تائیفی و هەمواركردنی هەندێك لە بڕگەكانی دەستور و رێگریكردن لە سەرهەڵدانی ئەو لیستانەی نوێنەرایەتی تائیفییەت دەكەن، یان ئەوانەی ئایین و مەزهەب تێكەڵ بە سیاسەت دەكەن، ئەمە جگە لە گەڕاندنەوەی سەربەخۆیی عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP