Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جۆنسن: باشترە ترەمپ دەست وەرنەداتە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیاوە

جیهان

بینراو 75

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، باشتروایە سەرۆکی ئەمریکا دەستوەرنەدات لە هەڵبژاردنەکانی بەریانیا، کاتێک لە م هەفتەیەدا بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ دێتە بەریتانیا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بریتانیا لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ رادیۆی LBC رایگەیاند، باشتروایە کاتێک کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات، لەم هەفتەیەدا بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی ناتۆ دەستوەرنەدات لە هەڵبژارنەکانی مانگی دیسەمبەری بریتانیاوە.

ئەو وتەیەی جۆنسن دوای ئەوە دێت کە ترەمپ مانگی رابردو دەستی وەردا لەهەڵبژاردنەکانی ١٢ی دیسەمبەری بریتانیاوە کاتێک وتی، جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بریتانیا "زۆر خراپە"ببێت بە سەرۆکی داهاتوی حکومەتی بریتانیا، بۆیە پێویستە جۆنسن رێکبکەوێت لەگەڵ ناجێل فاراج، سەرۆکی پارتی بێکزیت.

بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، ترەمپ باش لەوە تێگەیشتوە، کە چیتر نابێت دەستوەربدات لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتێکی دیکە.

بەرپرسانی پارتی پارێزگارانی بریتانیا نیگەرانن لەوەی کە، ترەمپ بێت بەهۆکارێک بۆ ئەوەی رایی گشتی والێبکات، کە پێیان وابێت بەدڵنیاییەوە پارتەکەیان براوەی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی دیسەمبەر دەبێت.

جۆنسن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "یەکێک لەو باشترین ئەو شتانەی کە وڵاتەکەمان هەیەتی بونی هاوپەیمان و هاوڕێی وەک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، بەڵام ئەوەی پێویستە ئێمە بیکەن ئەوەیە دەست لەهەڵبژاردنەکانی وڵاتانی هاوپەیمانمان وەرنەدەین".

ئەوە لە کاتێکدایە، وابڕیارە رۆژی دوو شەممەی داهاتو دۆناڵد ترەمپ بگاتە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بۆ بەشداری لەکۆبونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی ناتۆ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP