Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسی هەولێر روونکردنەو دەدات لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی

کوردستان

بینراو 1825

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كە بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ پەڕەی فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، "دواى ئه‌وه‌ى له‌ ژمارەیەك پەڕەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە، پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونی كرد و دەركەوت كە ئەم گرتەیە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩، تۆمار كراوە و پاشان لە شارۆچكەی عەنكاوە دادخواز داوای یاسایی تۆمار كردووە، بەڵام لە به‌روارى ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩، دادخواز سكاڵاكەی كشاندووەتەوە، بۆیە دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هات".

له‌ دوێنێوه‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر تۆمار كراوه‌، وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى (لێكزس) خۆى به‌ كه‌سێكدا ده‌كێشێت و پاشان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ ده‌ڕوات.  



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP