Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەبدولمەهدی داوای لە وەزیرەکان کرد تا پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بن

عێراق

بینراو 191

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات، داواش لە وەزیرەکان کرد تا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ لە کارەکانیان بەردەوام بن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدا و عەبدولمەهدی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاندوە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.

باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق لەمڕۆوە تەنها کاری رۆژانە بەڕێدەکات بەگوێرەی دەستوری عێراق، داواشی لە وەزیرەکان کردوە تا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ لە کارەکانیان بەردەوام بن.
ئەوەشی خستەڕوو، "بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیەکانی گەل لای من لەسەر و هەموو بەرژەوەندیەکانی دیکەوەن".

روونیشیکردەوە، "حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بەرنامەی چاکسازی پێشکەش دەکات و دەستیکردوە بەدامەزراندنی ئەو کەسانەی کە کاریان نەبووە، زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشکردوە کە شوێنی نیشتەجێبونیان نەبوە، هەروەها چەند یاسایەکی گرنگی پێشکەش کرد لەوانە، یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP