Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەم رێگەیەوە ژمارەی دانیشتوانی جیهان سات بە سات بزانە

هەمەرەنگ

بینراو 404

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەپێی ئامارێك كە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، ئێستا ژمارەی دانیشتوانی جیهان رووەو هەشت ملیار كەس هەنگاو دەنێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان نوێترێن راپۆرتی لەسەر ژمارەی دانیشتووانی جیهان بڵاوكردەوەو رەتیشیكردەوە جیاوازی گەورە لەنێوان رەگەزی نێرو مێدا هەبێت.

بەپێی راپۆرتەكەش، ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاتر لە (٧.٧) ملیار كەسەو پێشبینیش دەكرێت، ژمارەی دانیشتووانی جیهان تاكو ساڵی (٢٠٥٠) بگاتە (٩.٧) ملیار كەس.

هەر بەپێی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، چین زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی جیهان پێک دەهێنن، دوای ئەویش هندستان و ئەمریکا لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێت، پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی دانیشتووان بۆ (١١) ملیار كەس بەرز ببێتەوە.


  بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوانی جیهان کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP