Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: ئاسان نییە لەناو یەكێتیدا كەسی یەكەم هەبێت

کوردستان

بینراو 184

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

مەلا بەختیار رایگەیاند، ئاسان نییە لەناو یەكێتیدا كەسی یەكەم هەبێت، باشترین رێگەچارە ئەوەیە، ناوەندێكی رابەڕایەتی كە لە سێ كەس بۆ ٧ كەس بێت، یەكێتی بەڕێوەبەرێت.

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی لە پۆستێکیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیووییەتی:

- ئاسان نییە لەناو یەكێتیدا كەسی یەكەم هەبێت.
- باشترین رێگەچارە ئەوەیە، ناوەندێكی رابەڕایەتی كە لە سێ كەس بۆ ٧ كەس بێت، یەكێتی بەڕێوەبەرێت.
- ، ئەم پێشنیازە دەبەمە كۆنگرە، دواجاریش ئەندامانی كۆنگرە هەر بڕیارێك بدەن، من قبوڵی دەكەم.
- لەگەڵ لێكتێگەیشتنم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو یەكێتی.
- بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانیم تەوافوق لەسەر سەپاندنی كەس و لیست بكرێت و بهێنرێـتە ناو كۆنگرە.
- ویژدانم لای كێلەكەی مام جەلال و عەقڵ و مێژووی مام جەلالە، بۆیە لەم كۆنگرەیەشدا بەشێك دەبم لەچارەسەری كێشەكان.
- لەگەڵ هیچ كەسێك نابم دژی كەسێكی دیكە.
- زیخێك ناخەمە ناو كانیاوی یەكێتی.
- ئامادەنیم لەناو گۆڕەكەیدا هیچ زیانێك بە مام جەلال و ماڵی مام جەلال بگەیەنم.
- یەكێتی وەكو حزبێكی سۆشیال دیموكرات، دەبێت ململانێیەكی گەورە لەسەر دژایەتی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەرەوەری و مافی ژنان بكات.
- دەبێت ئەوانەی سەركردایەتی یەكێتی دەكەن لەدوای كۆنگرە، ئەم ململانێیە بكەن، ئەگەر نا یەكێتی كێشەكانی زیاتر دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP