Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی ناتۆ لەبارەی چییەوە گفتوگۆدەکات؟

جیهان

بینراو 149

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە پرسی ئاڵەنگارییەکانی روسیا و چین لەگەڵ سەرەکردەکانی رێکخراوی ناتۆ تاوتوێ بکات.

لە هەواڵیکی ئێن بی سی نیوزدا هاتووە، بەرپرسێکی باڵا ئیداری کۆشکی سپی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە لەکۆبونەوەی حەفتا هەمین ساڵیادی رێکخراوی ناتۆدا کە لەلەندەنی پایتەختی بریتانیا دەبەسترێت، چاوی بەسەرکردەکانی رێکخراوەکە بکەوێت و پرسی ئاڵەنگارییەکانی روسیا و چینیان لەگەڵ تاوتوێ بکات.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چەندین ئاڵەنگاری هەیە کە ئەندامانی رێکخراوی ناتۆ رووبەروی دەبنەوە، لەسەرو هەمووشیانەوە حکومەتی چین.

باسی لەوەشکردووە، روسیا بەردەوامە لەپێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچیەیی خاکی وڵاتانی دراوسێ، ئەوەش بابەتێکی گرنگی کۆبونەوەکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.

هەر بەپێی ئەو خشتەیەی داندراوە بۆ چاوپێکەوتنی ترەمپ لەگەڵ بەرپرسەباڵاکان، رۆژی سێشەممە چاوی بە جێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دەکەوێت و کۆبونەوەیەکی گشتیش لەگەل شاژنە ئەلیزابێز ئەنجامدەدات لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا.

هەروەها رۆژی دواتریش کە کۆبونەوەکانی ساڵیادی رێکخراوی ناتۆ دەستپێدەکات، چاوی بەهەریەک لەئەنجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا و نوێنەری وڵاتانی ئیستۆنیا، یۆنان، لاتیڤیا، پۆڵەندا، رۆمانیا، لیتوانیا، و بریتانیا دەکەوێت

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP