Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێکی پارتی: له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیكبووین له‌ رێككه‌وتن به‌ڵام هه‌موو شت تێكچوو

عێراق

بینراو 673

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەینەێت، وه‌فدێكی هه‌رێم له‌ ئێستادا له‌ به‌غدایه‌، دەشڵێت: لە سیاسەتدا دۆست ودوژمنی بەردەوام نییە، بێگومان کە سەرۆکوەزیرانێک دەڕوات دانەیەکی تر دێتە شوێنی.

مه‌یاد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ به‌غدا به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، "پێویستمان بە کاتە بۆ ئەوەی پەیوەندی دروستبکەین لەگەڵ بەغدا و دووبارە جێگیربوونی سیاسی دروستبکەینەوە، ئەو مەلەفانەی لەبەردەستماندابوون نزیک بوو لەوەی چارەسەری بۆ بدۆزینەوە، هەموو ئەمانە دەبنە کێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا.

سەبارەت بە شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی ئەو پەرلەمانتارە وتی، "تا ئێستا هیج ناوێک بە فەرمی دیارینەکراوە بۆ شوێنگرەوەی سەرۆکوەزیران نازانین کێ شوێنگرەوەی دەبێت، لە سیاسەتدا دۆست ودوژمنی بەردەوام نییە، بێگومان کە سەرۆکوەزیرانێک دەڕوات دانەیەکی تر دێتە شوێنی، تا ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، بەیانی پەرلەمان عیراق دانیشتنمان هەیە لەسەر یەکلایی کردنەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەو پرسە".

راشیگەیاند، "بەپێی دەستوری عێراق دوای دەستلەكاركیشانەوەكەی عادل عەبدولمەهدی بەپێی ماددەی (٨١) هەموو دەسەڵاتەكانی سەرۆكوەزیران بۆ سەرۆككۆمار دەگوازرێتەوە و حكومەت دەبێت بە حكومەتێكی كاربەڕێكەر".



ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان کردووە، پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ پێشنیاز كردبوو.

چونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەمەبەستى  گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی (٢٠٢٠)ی عێراق ‌و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP