مەسعود بارزانی لە بارەی دۆخی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردستان
بینراو 92
پێش 2 هەفتە
مەسعود بارزانی لە بارەی رەوشی ئێستای عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دووپاتیدەکاتەوە کە پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستای عێراق بێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت.
لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت.
هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.
هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.