Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خانمە هونەرمەندێکی کورد پلەی یەکەمی گرتووە لەڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا

هەمەرەنگ

بینراو 5185

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

گۆرانییەکی خانمە هونەرمەندی جیهانی (نووری) ملیۆنێک بینەری تێپەراند و کەوتە لوتکەی ریزبەندییەکانی هونەرمەندای وڵاتانی سعودییە و کویت، عێراق و فەلەستین.

گۆرانیی (Where Do We Go From Here) لە ئاداری ئەمساڵ یەك ملیۆن بینەری هەبوو، ئێستا بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و ١٦٥ هەزار بینەر بەرزبووەتەوە. دواتریش لە ریزبەندەكانی سعودیە، كوەیت، عێراق و فەڵەستین بووە پێشەنگی ئەو گۆرانییانەی زۆرترین بینەر و گوێگریان هەبووە. بەڵام گۆرانییەكەی پێشتری (Favorite Goodbye) هەر تەنیا ٢٥٠ هەزار بینەری لەسەر یوتیوب تێپەڕاند.

لە تەمەنی منداڵیدا گوێی بۆ گۆرانییەكانی كریستینا ئەگویلێرا، بریتنی سپێرز، مایكڵ جاكسن و ویتنی هیوستن رادەگرت و ئێستاش ئەوان بە ئیلهامبەخشی یەكەمی خۆی دەزانێ. نووری بە رۆژنامەی (Arabnews)ی سعودی دەڵێ، "تەمەنم حەوت ساڵ بوو كە گۆرانییەكانی ئەوانم دەگوتەوە، بەڵام هیچكات دڵنیا نەبووم لاساییكردنەوەكەم رێك دەردەچێ یان نا".

ناوی خۆی (ڤیڤیان نووری)یە و ئێستا هەر بە (نووری- Nouri) دەناسرێ، ئەم ناوبانگەشی لەماوەی هەشت مانگدا بەدەستهێناوە، نووری ساڵی 1993 لە سووریا و لە ئاوارەییدا لەدایكبووە، دوو ساڵ پێشتر دایك و باوكی لە باشوری كوردستانەوە چووبوونە سووریا، ئەوكاتە تەمەنی سێ ساڵ بووە كە حكومەتی نیوزیلەند رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی خێزانەكەی دەربڕی، یەكێك لە خوشكەكانی پێویستی بە چارەسەری پزیشكیی خێرا هەبووە، ئەوەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی حكومەتی نیوزیلەند بڕیاری وەرگرتنیان وەك پەنابەر بدات. نووری و خێزانەكەی لە ساڵی 1995 گەیشتنە نیوزیلەند.

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP