Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژماره‌یه‌ك بڵندگۆ له‌ناوده‌برێت

کوردستان

بینراو 125

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -



لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڵندگۆدا گرتووه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رونیشیکردووەتەووە، پێشتر هاوڵاتیان سكاڵایان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بڵندگۆ له‌لایه‌ن دوكاندار و ده‌ستگێڕه‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی تۆماركردووه‌،  قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی بڵندگۆیداوه.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لەچەند رۆژی رابردووشدا  لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت  به‌هاوكاری پۆلیسی رێكاری و لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی،  لە بازاڕ و گەڕەكه‌كان دەستیان بەسەر ژماره‌یه‌ك (بڵندگۆ)دا گرتووه‌.

راشیگەیاندووە،  به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ سه‌رجه‌م بڵندگۆكان له‌ناوده‌برێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP