یەکێک لە هێرشبەرەکانی دوێنێى لەندەن کوژرا
جیهان
بینراو 217
پێش 2 هەفتە
پۆلیسی لەندەن بڵاوی
کردەوە، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشەکەی دوێنێیان لە سەر پردی لەندەن ئەنجامداوە ناوى عوسمان خانە، لە دواى هێرشەکەش کوژراوە.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، ئەمڕۆ ٣٠ى تشرینى دووەمى
٢٠١٩ یەکێک لەو دوو کەسەى دوێنێ هێرشەکەیان بۆ سەر ژمارەیەك كەسی مەدەنی لە سەر
پردی لەندەن ئەنجامدا ناوى عوسمان خانە و تەمەنى ٢٨ ساڵە، عوسمان خان کە بە دەستى
پۆلیس کوژراوە، ئەندامی رێكخراوی ئەلقاعیدەی
پێشوو بووە.
لە راپۆرتەکەی
پۆلیسدا هاتووە، عوسمان خان ساڵی ٢٠١٢ بەتۆمەتی پلانداڕشتن بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی
لەندەن لەگەڵ هەشت كەسی تردا بە ماددەی تیرۆر دەستگیرکرا، هەروەها پلانی هێرشكردنە
سەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەریتانیا و ماڵی بۆرس جۆنسنی سەرۆكوەزیرانی ئێستای بەریتانیای
خرایەپاڵ، بەڵام لە کانونى ٢٠١٨ بە کەفالەت لەلایەن دادگاوە ئازاد كرا.
دواى ئەوە دوێنێ
هەینى ٢٩ى تشرینى دوەەمى ٢٠١٩ لە کاتى بەڕێوەچونى كۆنفرانسی (سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی
خوێندن) لە سەر پردی لەندەن، دوو هێرشبەر بەچەقۆ
هێرشیان کردە سەرچەند هاوڵاتیەکى مەدەنى و لەئاكامی هێرشەكەش، ژن و پیاوێك كوژران و
سێ كەسی دیکەش برینداربوون.