Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی

کوردستان

بینراو 17921

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە مانگی داهاتوودا سێ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێتە پشووی فەرمی.

به‌ پێی خشتەی پشووەکانی عێراق، مانگی داهاتوو بۆ سەرجەم فەرمانبەران و خوێندکاران سێ ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی، ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵانی ڕابردوو حەوت ڕۆژ بە بۆنەی پشووەکانی سەریساڵ و بۆنەکانی دیکەوە لەو مانگەدا پشوو بووە.

بە گوێرەی خشتەکە ڕۆژی ١٠ی مانگی ئایندە پشووی فەرمی دەبێت بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و هەروەها ٢٥ مانگ بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیساوە دەبێتە پشووی فەرمی.

هەروەها بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە ڕۆژی ٣١ی مانگ دەبێتە پشووی فەرمی، بەڵام بۆ مەسیحییەکان جیاوازە و ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ دەبێتە پشووی فەرمی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP