Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کوردستان... لە شارێک خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەغە دەکرێت

کوردستان

بینراو 138

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


لیژنەی ئەمنی پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، ئەگەر پێشتر رەزامەندی فەرمی بۆ وەرنەگیرێت، ئەوا هەموو خۆپیشاندان و گردبونەوەیەك رەتدەكەینەوە.

لەبەیاننامەیەكدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، "لە روانگەی سووربونی لیژنەكەوە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان لە بواری ئاسایش و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركوك لەرێگەی قوربانیدانی هێزە ئەمنیەكان لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بەدەستهێنانی متمانەی پێكهاتەكان، لیژنەكە پێیوایە ئەو بانگەوازەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە بۆ گردبونەوە و خۆپیشاندان بەشێوەیەكی عەشایەری بەبێ‌ داواكردنی رێپێدان لەلایەن لیژنەی ئەمنییەوە، پێچەوانەی یاسایە".

لیژنەكە روونیشیکردووەتەوە، "ئەو بانگەوازەی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیانگەیاندنە بە بارودۆخی ئەمنیی كەركوك و ئەركی ئەوانە ئاسایش و سەقامگیری بپارێزن و رێگە بە تیرۆر نەدەن ئەو بارودۆخەی ئێستای وڵات بقۆزێتەوە".

لیژنەی ئەمنی پارێزگای كەركوك داواش دەكات، هەموولایەك رێگەی یاسا بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی هەر چالاكییەك، هەر ئەنجامێكی نەخوازراویش بەهۆی ئەو داواكاریانەوە دروستببێت، ئەو لایەنەی داوای كردووە، بەرپرسیارێتیەكەی دەگرێتەئەستۆ.  

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP