Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست روونکردنەوە دەدرێت

کوردستان

بینراو 948

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناردنەوەی پڕۆژە یاسای بە هەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ حكومەت کارێکی نایاساییە، هیچ بڕگەو ماددەیەك لە نێو پەیڕەوی ناوخۆدا بوونی نیە ڕێگە بدات دوای خوێندنەوەی یەكەم و بۆ دووەم جار پڕۆژە یاسا بنێرێتەوە بۆ حكومەت.

دیاری ئەنوەر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی فەیسبووک رایگەیاند، "دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای بە هەمیشەی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا دەبوو راستەوخۆ ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان بكرێت تا راپۆرتی خۆیان بنوسن و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناردنەوەی پڕۆژە یاسای بە هەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ حكومەت نایاساییەو هیچ بڕگەو ماددەیەك لە نێو پەیڕەوی ناوخۆدا بوونی نیە ڕێگە بدات دوای خوێندنەوەی یەكەم و بۆ دووەم جار پڕۆژە یاسا بنێرێتەوە بۆ حكومەت".

روونیشیکردووەتەوە، "بەندە هەمان رۆژ بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانم و ووت: كە ئەم كارەیان یاسا شكێنیە، ئەوان ووتیان تەنها ئەم دوو هەفتەیە مۆڵەت دەدەینە حكومەت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی".

راشیگەیاندووە، "سبەی ئەو ماوەیە تەواو دەبێت كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دابوی بە حكومەت ئەگەر سبەی حكومەت پڕۆژە یاساكە نە نێرێتەوە پەرلەمان ئەوا بێ یەك و دوو دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پڕۆژە یاساكە ئاڕاستەی لیژنە تایبەتمەندەكان بكات و لە كەمترین ماوەدا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP