Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەر دەستوورێک بنووسرێتەوە لەوەی ئێستا باشتر نابێت

کوردستان

بینراو 74

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پەیوەندیەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت و سبەی یەک شەممە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پرسی بودجە و نەوت سەردانی بەغدا دەکات".

جوتیار عادل، وتەبێژی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسەکەدا وتیشی" ئەگەر ئەم دەستورە نوێیە بە باشى بۆ خەڵکى عێراق بگەڕێتەوە ئێمە لەگەڵیداین، بەڵام دیسانەوە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە دەستور دەبێت رێککەوتنى تێدا بێت و بە بڕواى ئێمەش ئەم دەستورە نوێیە باشتر نانوسرێتەوە".

دەربارەى پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوەکەى سەرۆک وەزیرانی عێراق وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاماژەی بەوەکرد" پێشوەختە بڕیار نادەین، چاوەڕێى بارودۆخى عێراق و رێکارەکان دەکەین بەو جۆرەى لە دەستوردا هاتوە، هەڵوێستى حکومەتى هەرێم نەگۆڕە و مەبەستمان ئەوەیە لەگەڵ حکومەتى عێراق رێکبکەوین بۆ زامنکردنى مافەکانى خەڵکى کوردستان بەپێى پرەنسیپەکانى دەستورى عێراق".

جوتیار عادل جەختیشکردەوە: خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کەوا مووچەکانیان وەکوو خۆی و بەپێی ئەوکاتەنی کە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیاری کردوون، دابەش ئەکرێت.

بڕیارە سبەی یەكشەممە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی نەوت ‌و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق سەردانی بەغدا بکات ‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە كۆببنەوە، ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا دەستلەكاربكێشتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP