Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نزیکەی ١٨٠ کارگە لە سلێمانی کرانەوە

کوردستان

بینراو 632

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەستەی باڵای رێکخراوی خاوەن کارگەکانی کوردستان رایگەیاند، لە دەستپێکی بایکۆت تا ئیستا نزیکەی ١٨٠ کارگە لە سڵمانی کراونەتووە، رۆژ بەرۆژ کردنەوی کارگەکان روو لە زیادبوونە.

یادگارسەعید، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی باڵا ڕێکخراوی خاوەن کارگەکانی کوردستان، بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، لەدوای گۆران کاریانەی لە کوردستانی رۆژئاوا روویدا، هاوڵاتیان هۆشیار بوونەتەووە بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بەکار دەهێنیت، ئەمەش هانی زیاتری خاوەن کارگەکانی داوە تاوەکو کارگەکانیان بەخنەوە گەڕ، کە  لەساڵانی  پێشوو بەهۆکاری دروست بوونی قەیرانی دارای لە هەرێم راوستا بوون.

وتیشی، لە دوای ئەم رووداوانەو کە لەناوچکە روویدا نزیکەی١٨٠ کارگە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیەبکارکردن کردووەتەوە، کارگەکان جۆراو جۆرن  لە کارگەی خشت و بەرهەمە ناوخۆیکان وهەم لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان.

ئاماژەی بەوشەکرد، وابریارە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە گەڵ خاوان  کارگەکان  کۆبێتەوە و گفتوگۆبکەن  لەو بارەیەووە و پشتیوانیان بکات بۆگەراندنەوی باروو دۆخی کارگەکان  بۆ پێش ساڵی  ٢٠١٤،  ئەویش بە دابین کردنوو دابشکرنی نەوتی رەش بەسەر ئەوکارگانەی بە نەوت کار دەکەن، کارکردنەوە  بەویاسایەی کە سولفیەک دروست بکەنەوە بۆ کەرتی پیشەسازی بۆ پشتگیری کردنی خاوەن کارگەکان.

روونیشیکردەوە، ئەگەر ئەم بابتە لە ماوەی داهاتوودا زیاتر کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت بەسەر بەرهەمی تورکیەوە چونکە تا ئیستا لە بازاراکانی هەرێمی کوردستانا بەڕێکی زۆر بەرهەم ماوتەوە کە بازرگانەکان پیشترهاوردەیان کردوو لە تورکیا.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەمدۆخەی عێراق سەقام گیربێت و تێکنەچێت ئەوە ئاستی بەرهەمهێنان دەگەڕێتەوە پێش ساڵی٢٠١٤.

ئەمەلە کاتێکدایە ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێک بۆ بایکۆت کردنی شتوومەکی تورکی دەستی پێکردووە لەلایەن هاوڵاتیانی کوردستانەوە، دژی ئەو لەشکرکێشییە تورکیا کردیە سەر رۆژ ئاوای کوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP