Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... قوربانیانی خۆپیشاندانەکان ١٨ هەزار کەسی تێپەڕاند

عێراق

بینراو 68

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە (١٨) هەزار کەسە، تەنیا لەماوەی دو مانگی رابردودا (٤٠٩) کەس کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، ئاماری کۆتایی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی لە سەرتاسەری وڵات بڵاوی کردەوە، کە لەماوەی دو مانگی رابردودا (٤٠٩) کەس کوژراون و بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی کوژراون هەیە.

لە بەیانامەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤدا هاتووە، لە یەکی ئۆکتۆبەری رابردوەوە تا ئەمڕۆ (١٧٧٥٠) کەس بریندار بون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار کەسیان دوچاری کەمئەندامیی بون، کە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە و گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیکییەوە بەرکەوتوون.

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، "لەماوەی دو مانگی رابردودا زیاتر لە (٢٥٠٠) کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و زۆینەیان دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئازاد کراون".

ئەوەش خراوەتە روو، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان (١٠٠) کەسیان لای خۆیان گلداوەتەوە و هەوڵیانداوە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر روبەڕوی دادگایان بکەنەوە، بەڵام بە هەوڵەکانی کۆمیسیۆن ئەو تۆمەتانەیان لەسەر لابراوە، کە ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکان منداڵ و نەوجوانی خوار تەمەن (١١) ساڵ بوون. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP