Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەستێرەیەکی ناوداری هۆڵیوود تۆمەتبار دەکرێت بە سوتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆن

جیهان

بینراو 350

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی بەرازیل لە لێدوانێکدا لیۆناردۆ دیکاپریۆ تۆمەتباردەکات بە سوتاندی دارسانەکانی ئەمازۆن.

لە هەواڵێکی بی بی سی-دا هاتووە جێر بۆڵسۆنارۆ سەرۆکی بەرازیل، لیۆناردۆ دیکاپریۆ ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمەریکا و جیهانی بە سوتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆن تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، دیکاپریۆ پاڵپشتی ژمارەیەک رێکخراو دەکات بەناو پاراستنی ژینگە و سروشت، هەر ئەوان ئاگریان لە دارستانەکانی ئەمازۆن بەرداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ژمارەیەک رێکخراو بەناوی پاراستنی ژینگەی ئەمازۆنەوە کاردەکەن، کە رێکخراوی قازانج نەویستن، دەستیان هەیە لە خستنەوەی ئاگر و سوتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆن بۆ راکێشانی هاوسۆزیی و سود وەرگرتن لە کۆمەکی کۆمەکبەخشان.
لەبەرامبەردا ئەو رێکخراوانە، سەرجەم تۆمەتەکانیان رەتکردەوە، لەناویاندا لیوناردۆ دیکاپریۆ کە جەختی کردوەتەوە هیچ کۆمەکێکی پێشکەش بەو رێکخراوانە نەکردوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەستێرەی هۆڵیود بە یەکێک لە بەرگریکارانی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دادەنرێت، پێشتریش چەند جارێک لەسەر گۆڕانکارییەکانی ژینگەی ئەمازۆن و سوتاندنی دارستانەکانی دەنگی ناڕەزایەتیی بەرزکردوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP