Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تورکیا... ئه‌کەپە بە ملیۆنان ئەندام لە دەست دەدات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 303

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دادگای باڵای توركیا ئاشكرایدەكات، ئه‌كەپە لە ٢٠١٧دا خاوەنی١٠ ملیۆن و ٧١٩ هەزار و ٢٣٤ ئەندام بووە، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو رێژەیە بۆ ئاستێكی زۆر چاوەڕوان نەکراووە  دابەزیوە.

لەو زانیارییانەی دادگای باڵای توركیا لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئێستا ژمارەی ئەندامانی ئاكەپە لە تەواوی توركیادا نۆ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٩٨٧ ئەندام دەبێت، بەمەش نزیكەی یەك ملیۆن كەس وازیان لە ئاكەپە هێناوە و دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.

ئەندام پەرلەمانێكی جەهەپە قسەی بۆ رۆژنامەی (بیرگون)ی توركی كردووە و، دەڵێت ژمارەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاكەپە زۆر لەو ژمارەیە زیاترە كە دادگای باڵا بڵاوی كردووەتەوە، بەڵام چونكە سیستەمی ئەو دادگایە لەسەرخۆیە، بۆیە جارێ تەنیا باس لە یەك ملیۆن دەكرێت، ئەگەرنا یەك ملیۆن و نیو ئەندامی ئاكەپە دەستیان لەو پارتە كێشاوەتەوە.

گورسەل تەكین، ئەندام پەرلەمانی جەهەپە، "ئەگەر بێت و دادگا بە تەواوی رێژەی ئەو ئەندامانەی ئاكەپە بڵاو بكاتەوە كە وازیان لەو پارتە هێناوە، سەركردایەتیی ئەو پارتە تووشی شۆكێكی گەورە دەبن، چونكە دەستلەكاركێشانەوە بەردەوامە و رۆژانەش زیاد دەكات".

بەپێی زانیارییەكان لە ئیستادا، ئاكەپە خاوەنی زۆرترین دەنگ و زۆرترین ئەندامە، بە دوای ئەویشدا جەهەپە دێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە توركیا، هەروەها تێكچوونی رەوشی ناوخۆیی توركیا و جیابوونەوەی ئەحمەد داودئۆغلو و عەلی باباجان، رێژەیەكی زۆری ئەندامی ئاكەپە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP