Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە شاری سلێمانی چلەی ماتەمینی حەمید دەروێش بەڕێوەچوو

کوردستان

بینراو 102

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئه‌مڕۆ ۳۰-۱۱-۲۰۱۹،  له‌ هۆڵی تەواری شارى سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونى ژمارەیەک که‌سایه‌تى حزبی و حکومى باشور و رۆژئاوای کوردستان ‌چله‌ى ماته‌مینى سیاسەتمەدار مامۆستا حه‌مید ده‌روێش هاورێ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال و سکرتێری حزبی دیموکراتی پێشکه‌وتنخوازی کورد له‌ سوریا بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، دوای داگیرساندنى چل مۆم، له‌لایه‌ن عه‌لى شه‌مزینى ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی حزبی دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازی کورد له‌ سوریا وتارێک پێشکه‌شکرا و تێیدا تیشکى خسته‌سه‌ر مێژووی خه‌بات و تێکۆشانى مامۆستا حه‌مید و ئەوەشی خستەڕوو کەهاورێ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال بوو لەچەندین قۆناغ و وێستگەی ژیانیاندا پێكەوە خەباتیان بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد كردوە، بەردەوامیش پێداگری لەسەر پیادەكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال دەكردەوە.

حەمید دەروێش یەكێك بوو لە تێكۆشەرانی سیاسیی ناسراوی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کورد بەهێز بوو، بەتایبەتی لەگەڵ سەرۆك مام جەلال، حەمید دەروێش لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی قەهرەمانیا لە ناحیەی درباسیەی پارێزگای حەسەكە لەدایكبووە، لە رۆژى ۲٤-۱۰-۲۰۱۹ لە قامیشلۆ كۆچی دوایكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP