Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە قەڵادزێ گەنجێك بە چەقۆ كوژرا

کوردستان

بینراو 65

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، شەوی گەنجێك لە گۆڕستانی راپەڕین لە شاری قەڵادزێ‌ بەهۆكارێكی نادیار لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، كاتژمێر ٩:٢٥ خولەكی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێك بەناوی (س. ح . ئـ ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٧ پیشە كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ لەگەڕەكی ڕاپەڕین لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە لەلایەن كەسێكەوە بەهۆكارێكی نادیار لە گۆڕستانی ڕاپەڕین بەچەقۆ هێرشی كراوەتەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەبەوەشدەدات، دەستبەجێ‌ لە شوێنی ڕووداوەكەدا تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتن دەستگیركرا و بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٦ بەندكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشیخستووەتەڕوو، پاش گەیاندنی تەرمی گەنجە كوژراوەكە بۆ نەخۆشخانە و توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP