Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە: داعش بەتەواوەتی بنبڕنەكراوە و لەناويان دەبەین

کوردستان

بینراو 79

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەدەخاتەڕوو:”داعش هێشتا زیندووە و بەتەواوەتی بنبڕنەكراوە، ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوودا هەمیشە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و كۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەران و ڕاوێژكارانی هاوپەیماناندا هۆشداری ئەوەمان داوە كە داعش تێكنەشكێنراوە و لەسەر ئەرزی واقیع ماوە، وەلێ جێگەی نیگەرانی ئێمەیە كە هێشتا ئالنگاری و مەترسیەكانی بەردەم ئێمەی كورد و هێزەكانمان لەناوچە جیاجیاكان ماوە و مایەی هەڵوەستە لەسەر كردنە”.

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم دەشڵێت:” لێرەوە، جەخت دەكەینەوە لەسەر ئامادەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە پاراستنی خاكی كوردستان و سنورەكانمان ، داواش لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین لەهاوكاری و هەماهەنگی هێزەكانمان بەردەوام بێت و میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە بەرەو پێشترو زیاتر ببات”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

راگەیندراوێك لەوەزیری پێشمەرگەوە …

جێگەی داخ و نیگەرانی زۆری ئێمەیە، لەئەنجامی هێرشێكی ناڕەوای توندڕەوان وتیرۆریستانی داعش بۆ سەر رۆڵە ئازاكانمان لە سنووری قەزای كفری سەر بەئیدارەی گەرمیان، شەهیدبوونی بەرێوەبەر و دوو كارمەندی ئاسایشی لێكەوتەوە.

سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدان (رائید سمكۆ عەلی) بەرێوەبەری ئاسایشی كۆكس و دوو كارمەندی تری ئاسایش(محمود جمعە و جمعە عەبد) رادەگەینین، كە لە ئەنجامی كردەیەكی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان كە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری كوڵەجۆی زەنگ ئاباد تێكشكاند و توانییان خەونی گڵاوی تیرۆریستان لە گڵ بنێن.

بەداخەوە، ئەم هێرشەی تاریك پەرستان و تیرۆریستانی داعش، ئەوەمان پێدەڵێت، كە داعش هێشتا زیندووە و بەتەواوەتی بنبڕنەكراوە، ئەگەرچی لەماوەی رابردوودا هەمیشە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و كۆبونەوەمان لەگەڵ نوێنەران و راوێژكارانی هاوپەیماناندا هۆشداری ئەوەمان داوە كە داعش تێكنەشكێنراوەو لەسەر ئەرزی واقیع ماوە، وەلێ جێگەی نیگەرانی ئێمەیە كە هێشتا ئالنگاری و مەترسیەكانی بەردەم ئێمەی كورد و هێزەكانمان لەناوچە جیاجیاكان ماوە و مایەی هەڵوەستە لەسەر كردنە.

لێرەوە، جەخت دەكەینەوە لەسەر ئامادەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە پاراستنی خاكی كوردستان و سنورەكانمان ، داواش لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین لەهاوكاری و هەماهەنگی هێزەكانمان بەردەوام بێت و میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە بەرەو پێشترو زیاتر ببات.

هاونیشتمانیان دڵنیا دەكەینەوە، كە كردەی لەم شێوەیە ئامانجی تیرۆریستان ناپێكێت و هەرێمەكەمان بەدڵسۆزی و ئەمەكی هێزە ئازاكانی، له ‌پێشمەرگەو ئاسایش و هێزەكانی تر بەپارێزراوی دەمێنێتەوە و كاروانی پێشكەوتن و ئاوەدانی بەردەوام دەبێت، هاوكات لەگەڵ دۆستەكانماندا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی میكانیزمی رووبەڕوبونەوەی باشتری ئەو كردە تیرۆریستیانە دەگرینە بەرو هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە، كە رێگای پشێوی و نائارامی تیرۆریستان كورتە و لەناوی دەبەین.

شۆڕش ئیسماعیل

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP