ئەمڕۆ شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات
کوردستان
بینراو 60
پێش 1 هەفتە
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گه‌ڕێكی دیکەی دانوستانەکان به‌مه‌به‌ستی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی دەستپێبکاتەوە.
پێشتر میاد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا به تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاندبوو، له دوێنێوه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدایه بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
وتیشی، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی له رێككه‌وتن نزیكبووین به‌ڵام هه‌موو شت تێكچوو به ناردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان.
روونیكرده‌وه، تا ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ند نه‌كراوه و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "رێكه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌و په‌یوه‌ندی بهكهسهكانهوه نییه‌و پێش روداوه‌كان ناكه‌ون".
ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، له ئێستادا قاسم سولێمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له به‌غدایه.