Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ڤیدیۆ... پۆلیسی هه‌ولێر بۆ جاری دووەم لەسەر رووداوەکەی هەولێر روونکردنەوە بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 232

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -



پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی تری له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ تێیدا كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، به‌ ئه‌نقسه‌ت كه‌سێك ده‌شێلێت و ده‌یخاته‌ ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پۆلیس، رووداوه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌، له‌ رێكه‌وتی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩،روویداوه‌، واتا زیاتر له‌ پێنج مانگ به‌ر له‌ ئێستا، دواتریش دادخواز له‌ رێككه‌وتی ٢٤ی تشرینی یەکەم له‌ مافی خۆی خۆشبووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌یسه‌كه‌ داخراوه‌.

هاوكات له‌ روونكردنه‌وه‌ی دووه‌میدا پۆلیسی هه‌ولێر، كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، "به‌ بڕیاری دادوه‌ر له‌ رێكه‌وتی ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩، پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئه‌م په‌ڕاوه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئێستا په‌ڕاوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌".

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌  به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی زۆری هاوڵاتیانی به‌دواوه‌ بووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزه‌وه‌ به‌ئه‌نقه‌ست به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌كدا ده‌ڕوات. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP