په‌رله‌مانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌هدی تاوتوێ ده‌كات
عێراق
بینراو 90
پێش 1 هەفتە
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە، هەر ئەمڕۆش نامەی دەست لەکارکێشانەوەکە گەیشتووەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
دوێنێ عه‌بدولمه‌هدی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ بكرێت و به زووترین كات و به گوێره‌ی رێوشوێنه ده‌ستوورییه‌كان متمانه به حكوومه‌تێكی نوێ بدات.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند،
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، نامه‌ی له‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی
ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌گه‌یشتنی نامه‌كه
بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
رائید فه‌همی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق و سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانی رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عیراق، به‌فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوه.
فه‌همی راشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانی سائیرون پێشتریش
داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردبوو، فه‌همی ئاماژه به‌وه‌ش
ده‌كات كه هیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدیدا نه‌ماوه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه
له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، فه‌همی ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا، چۆنێتی ده‌ستنیشانكردنی
جێگره‌وه‌یه‌كه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران