Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

عێراق

بینراو 127

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق کاندیدبونی خۆی راگەیاند بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو "کاندیدی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ئەو کەسەی گەل هەڵیدەبژێرێت".

محەمەد شیاع سودانی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوییەتی، "من کاندیدی هیچ لایەنێکی سیاسی نیم، دەنگ و پشتیوانی تەواوی خۆم بۆ ئەو هەڵبژێردراوەی سەرۆک وەزیران دەبێت کە خەڵکی لەسەری رازییە، چاوەڕوانی ئەوەش هەیە ئەو سەرۆک وەزیرانە بتوانێت هیوا بۆ نیشتیمان بگەڕێنێتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە، لەوتاری هەینی رابردوودا مەرجەعیەتی شیعەکانی عێراق لە وتارێکدا داوای رێوشوێنی نوێی بۆ وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران کرد و لە وەڵامیشدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکردەوە و دوێنێش پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی کرد.

دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانی عێراقەوەیە کە لە٢٥ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە لەسەر شەقامن و داوای ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە دەکەن لەماوەی خۆپیشانەکەندا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون نزیکەی ٢٠ هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP