Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"لە ئەگەری بۆشایی ئیداری، كار بە بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان دەكەین"

کوردستان

بینراو 84

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاند، ئەگەر بۆشایی ئیداری پەیدا بێت لە ناوچە كوردستانییەكان، كار بە بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئێمە وەك پەرلەمانی كوردستان بە وردی چاودێریی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین، بە تایبەتی دەبینین لە ئێستادا رەوشی عێراق بە گشتی و ئەو ناوچانەش لە ئاڵۆزیدایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، "پێشتر بڕیاری ٥٦ی پەرلەمانی كوردستان ھەبوو لەبارەی ھەبوونی بۆشایی ئیداری و دەسەڵات لە ناوچە كوردستانییەكان، ئەگەر بزانین رەوشی عێراق بگاتە ئاستێك فەوزا لەو ناوچانە پەیدا ببێت، ئەوا پەرلەمان دەتوانێت كار بەو بڕیارەی خۆی بكات".

جوان رۆژبەیانی  وتیشی، "ئێمە لە لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان پێشتریش داوامان لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بۆ كاراكردنی بڕیاری ژمارە ٥٦ بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچە كوردستانییەكان".

ئەو وتانەی جوان لە دوای بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رەوشی بەشێك لە ناوچەكانی عێراق بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP