Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌رێمى كوردستان... بڕیارێكى نوێ ده‌رباره‌ى كاره‌با راگه‌یه‌ندرا

کوردستان

بینراو 688

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كاره‌باى به‌رده‌وامى فه‌رمانگه‌ حكومى و شوێنه‌كانى دیكه‌وه‌ بڕیارێكى ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩،  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە، " وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیاریدا به‌ بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام".

به‌پێى بڕیاره‌كه‌، له‌مه‌ودوا كاره‌باى به‌رده‌وام ته‌نها بۆ "نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان و پڕۆژه‌كانی ئاو و فڕۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانیی و گرتوخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان" دابین ده‌كرێت. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP