Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرمانی دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئەم فەرماندە عێراقییە دەرچوو

عێراق

بینراو 542

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دادگای باڵای عێراق فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ فەریق جەمیل شەممەری فەرماندەی شانەی قەیرانەكان دەركرد عێراق دەرکرد بەه ئەوە ئازاری خۆپیشاندەرانی داوە و سەرپێچی لە رێنماییەکان کردووە لە پارێزگای زیقار.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووە کە دەستەی لێكۆڵینەوەی دادگەری بۆ دادبینی پرسی خۆپیشاندانەكانی زیقار فەرمانی رێگریكردنی گەشتكردن و دەستگیركردنی بۆ ئەو فەرماندە سەربازییە دەركردووە كە پلەكەی فەریق-ە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، كە ئەمڕۆ یەكشەممە ١ی كانونی یەكەمی ٢٠١٩ بڵاویكردۆتەوە، دەستەی لێكۆڵینەوە لە سەرۆكایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی زیقار فەرمانی دەستگیركردن و قەدەغەكردنی دەرچوونی بۆ فەریق جەمیل شەممەری دەركردووە.

ئاماژەی بۆ ئوەشکردووە، دەركردنی ئەو فەرمانە بەھۆی ئەو تاوانانەوەیە كە بووەتە ھۆی كوژارانی خۆپیشاندەران لە پارێزگاكە.

لە ٢٥ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیان پێکردووەتەوە و بەهۆی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکانەوە بەرامبەر خۆپیشاندەران زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و بە سەدانی دیکەش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP