Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری ته‌ندروستی: ٤١ حاڵه‌تی ئایدز له‌هه‌رێم تۆمار كراوه‌

تەندروستی

بینراو 83

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئه‌مساڵدا ٤١ حاڵه‌تی ئایدز له‌ هه‌رێمی تۆمار كراوه‌ كه‌ ٣٩ كه‌سیان هاووڵاتی بیانی بوون.

له‌ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد له‌ ئه‌مساڵدا ٤١ حاڵه‌تی ئایدز له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌ كه‌ ٣٩ كه‌سیان هاووڵاتی بیانی بوون كه‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌سه‌كه‌ی تریش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

 وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا ٣٥٠ هه‌زار پشكنین بۆ نه‌خۆشی ئایدز كراوه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ڕێگه‌ی تاقیگه‌كانه‌وه‌ پشكنینه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP