Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌ر هاوڵاتییه‌كی بیانی ئایدزی هه‌بێت ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كرێته‌وه‌

تەندروستی

بینراو 73

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رایدەگەیەنێت، تائێستا (٣٥) حاڵەتى نەخۆشى ئایدز لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، کە سەرجەمیان هاوڵاتى هەرێمى کوردستانن.

محەمەد قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە تۆڕی میدیایی بینه‌ری رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە (١/١٢/٢٠١٩) لە رۆژى جیهانى بەرەنگاربونەوەى ئایدز، چەند چالاکیەک تایبەت بە هۆشیارى و خۆپاراستن لە نەخۆشى ئایدز ئەنجام دەدرێت.

وتیشى: "تائێستا (٣٥) حاڵەتى توشبوو بە نەخۆشى ئایدز لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، کە لەوەرگرتنى چارەسەر بەردەوامن، بە جۆرێک، لە هەولێر (٢٠) حاڵەت، سلێمانى (نۆ) و لە دهۆکیش (شه‌ش) حاڵەت بوونى هەیە".

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئاماژەى بەوەشکرد، ساڵى رابردو (٣١) حاڵەتى نەخۆشى ئایدز لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، کە هاوڵاتى بیانى بون و رەوانەى وڵاتەکانى خۆیان کراونەتەوە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP