Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاڤانی لەگەل پاریس سانجێرمان گەشتە رێککەوتن

وەرزش

بینراو 76

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

کاڤانی ئۆرۆگوایی سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گەیشتۆتە رێککەوتنی کۆتایی .

سەرچاوە هەواڵییەکانی فەرەنسا ئاشکرایانكرد، کاڤانی ئۆرۆگوایی نایەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، بەڵکو مەبەستێتی لە کۆتایی وەرزدا و لە هاوینی داهاتوودا بە شێوەیەکی ئازادانە ئەو یانە هەڵبژێرێت کە خۆی مەبەستێتی، ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا مەبەستیانە لە گواستنەوەی زستانەدا تواناکانی کاڤانی بەدەستبهێنن.

هاوكات  گرێبەستەکەی کاڤانی ٣٢ ساڵ هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانە پاریسییەکە کۆتایی دێت و بەپێی یاساکانی فیفاش بێت یاریزانەکە دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەی پاریس گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات کە خۆی مەبەستێتی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP