Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی

عێراق

بینراو 159

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و دوێنش دوای ئەوەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران خوێندیەوە، پاشان رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.

عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق لە وتاری هەینی رابردوودا رایگەیاند، داوای رێوشوێنی نوێی بۆ وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران کرد، لە وەڵامیشدا عەبدولمەهدی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە وەڵامی داواكارییەكەی مەجەعیەت، نیازی هەیە بە نوسراوێكی فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پێگەكەی رادەستی پەرلەمانی وڵات بكات".

عەبدولمەهدی لە نامەکەیدا نوسیویەتی، "بەوپەڕی سەرنجەوە گوێم لە وتاری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی گرت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو داواکارییە و خێراکردن و ئاسانکردنی بەدیهێنانی بەزوترین کات، نوسراوێکی فەرمی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەرزدەکەمەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوە لە سەرۆکایەتی حکومەتی ئێستا دەکەم".

باسی لەوەشکرد، "ئەنجومەنی نوێنەران دەرفەتی ئەوەی بۆ برەخسێت چاو بە بژاردەکانیدا بخشێنێتەوە، لەکاتێکدا دور و نزیک دەزانن من پێشتر ئەو بژاردەیەم بە لە یاداشتە فەرمییەکاندا بەئاشکرا خستبوەڕو، بەشێوەیەک بەرژەوەندی گەل و ڵات بەدیبهێنێت".

هەروەها لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق عەبدولمەهدی رایگەیاند، حکومەتی عێراق لەمڕۆوە تەنها کاری رۆژانە بەڕێدەکات بەگوێرەی دەستوری عێراق، داواشی لە وەزیرەکان کردوە تا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ لە کارەکانیان بەردەوام بن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەگوێرەی سیستمی دیموکراسی کردوەتەوە وتیشی، "بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیەکانی گەل لای من لەسەر و هەموو بەرژەوەندیەکانی دیکەوەن".

ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بەرنامەی چاکسازی پێشکەش دەکات و دەستیکردوە بەدامەزراندنی ئەو کەسانەی کە کاریان نەبوە، زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشکردوە کە شوێنی نیشتەجێبونیان نەبوە، هەروەها چەند یاسایەکی گرنگی پێشکەش کرد لەوانە، یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP