Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لاریجانی: ده‌رگای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانه‌خستووه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 55

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

هه‌رچه‌ند عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دژی دانوستان و گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانه‌خستووه‌.

عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند: سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئێراندا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ڕاست بكاته‌وه‌.

وتیشی: ئێران ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانه‌خستووه‌، به‌ڵام سیاسه‌تی گوشار له‌به‌رامبه‌ر ئێران كه‌ ئه‌مریكا گرتویه‌ته‌به‌ر هه‌ڵه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌مریكا ڕاستی بكاته‌وه‌.

ئه‌م قسانه‌ی لاریجانی له‌كاتێكدا دێت كه‌ پێشتر ڕابه‌ری ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ دژی گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه‌ سیاسه‌تی گوشاری ئه‌مریكا دژی ئێران هیچ به‌هایه‌كی نییه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP