مەلا بەختیار: كاربەدەستانی بەغدا نیوەی پارەی پاسەوانەكانیان بۆ خۆیان دەبەن
کوردستان
بینراو 125
پێش 1 هەفتە
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ڕێوڕەسمێكی كەمئەنداماندا ڕەخنەی توند لە كاربەدەستان دەگرێت كە پارەیەكی زۆر بۆ پاسەوانەكان خەرجدەكرێت و پارە بۆ كەمئەندامان خەرجناكرێت.
مەلا بەختیار دەڵێت “لە بەغدا بەرپرسان سەدان پاسەوانیان هەیە، پارەیەكی زۆر وەردەگرن بۆ پاسەوانەكانیان كە نیوەی بۆ خۆیان دەبەن، ئەو حكومەتە كە پارەیەكی زۆر بۆ پاسەوان خەرج دەكەن بۆ بە نەفرەتكردن باشە”.
دەشڵێت “لیستی پاسەوانی كاربەدەستە گەورەكانی بەغدام خوێندەوە، كە چەند پاسەوانیان هەیە، چەند پارەیان بۆ خەرجدەكرێت، بۆ كەمئەندامان خەرجناكرێت، لە مافی كەمئەندامانیش ناپرسنەوە”.