Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌نگ به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌هدی ده‌ده‌ن؟

عێراق

بینراو 82

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی  یەکێتی له‌ عێراق رایگەیاند، بریارە ئەمرۆ کاتژمێر یەک  پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە لە سەر پرسی دەستلەکارکێشانەوی عادل عبدولمەهدی.

بەختیار شاوەیس،  ئەندام پەرلەمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق  بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر یەک  پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە لە سەر پرسی دەست لەکارکێشانەوی عادل عبدولمەهدی دیاریش نییە لایەنە کوردییەکان هەڵوێستیان چی دەبێت".

باسی لەوەشکرد، "تا ئیستا دیار نییە کە رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر یەک ئامادەدەبن یان نا تاکو دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عبدول مەهدی پەسند بکرێت".

 

رونیشیکردەوە، "بۆ پەسندکردنی  دەستلەکارکێشانەوی عادل عبدول مەهدی بەپێی یاسا پێویستی بەدەنگی ١٦٦ ئەندام پەرلەمانە".

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی زیاتر تەشنەکردنی خۆپیشادان بەتەواوی شارەکانی عێراق عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان کردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP