Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

عێراق

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

كەمێك پێش ئێستا شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە پرسی نەوت و بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق تاوتوێ بكەن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و ئامانج لە سەردانی شاندەكە رێككەوتنی كۆتاییە لەگەڵ حكوومەتی عێراق".

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "رێكه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌و په‌یوه‌ندی به‌كه‌سه‌كانه‌وه‌ نییه‌و پێش روداوه‌كان ناكه‌ون".

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، له‌ ئێستادا قاسم سولێمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ به‌غدایه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP