Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كەشناسی كوردستان ھۆشداری له‌ ئه‌گه‌ری درووستبوونی لافاو ده‌دات

کوردستان

بینراو 2244

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

كەشناسی كوردستان، ھۆشداری دەدات لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەتایبەت ناوچەکانی سنوری باشوری پارێزگای کەرکوک و ھەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە .

دەزگای كەشناسی كوردستان، لەمیانەی دواین گۆرانکارییەکانی کەشوهه‌وا و ئاڵۆزتربوونی رەوشی کەش وھەوای سبەینێ دووشەمە دووی کانونی یەکەمی٢٠١٩  بەھۆی کاریگەری شەپۆلێکی دەریایی سوور و چالاکبوونی بایەکی شێدار و نیمچە بەھێز لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە کاردەکاتە سەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.

راشیگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکە بەرادەیەک بەھێزدەکات و ھەوری چالاک لە ئاسمانی ناوچەکاندا پێکدەھێنێت کە دەبێتە ھۆی بارینی بەھێزی باران و تەرزە لە ھەندێک کاتدا و دروستبوونی ھەورە تریشقە ئەمەش بەشێوەیەکی خێرا دەبێت و ھۆکارەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم سنورانەدا.

رونیشیکردەوە، بڕی باران بارینی پێشبینی کراو لە ناوچە ئاماژەپێکراوەکان زیادی کردوە لە نێوان ٤٠ملم بۆ نزیک ٨٠ملم زیاتر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP