Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆکوەزیرانی عێراق دواکه‌وت

کوردستان

بینراو 112

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق رایگەیاند،  نه‌ریتێکى جوانه‌ میلله‌ت خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ بکات و سەر بۆ سته‌م و گه‌نده‌ڵی نه‌وى نه‌کات.


سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان لە پەرەی خۆی له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویەتی، "نه‌رتیتێکى جوانه‌ میلله‌ت خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ بکات و سه‌رنه‌وى نه‌کات بۆ سته‌م و گه‌نده‌ڵی، جوانتر لەوەش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ میهرەبانانە ‌و باوکانه‌ مامه‌ڵه‌ هەڵسوکەوت بکات و وه‌ڵامى داواکاری خەڵکی بداته‌وه‌".


ئاماژەی بەوەشکردو،" به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ى بینیمان له‌ عێراق گرژییەکی توندو خوێناوى بو، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وەزیران دواکه‌وت، ئاینده‌ نادیار و رێگا چاره‌ش دیارنیه‌، خواى گه‌وره‌ باشترین پارێزه‌رو به‌به‌زه‌ییه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP