Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دادگای عێراقی حوكمی لەسێدارەدانی بەسەر ئەفسەرێکدا سەپاند

عێراق

بینراو 1684

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دادگای شاری كوتی عیراقی بڕیاری سەپاندنی حوكمی لەسێردارەدانی بۆ ئەفسەرێكی عیراقی دەركرد كە تاوانبارە بە كوشتنی خۆپیشاندەران.

کەناڵی حەدەس لەهەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە،" ئەفسەرێكی سەر بە هێزەكانی سوات حوكمی لەسێداردانی بۆ دەركراوە بەهۆی كوشتنی خۆپیشاندەرانەوە".

ئەم بڕیارەی دادگای شاری كوتی عیراقی لە كاتێكدایە كە لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر خۆپیشاندەر لە شارەكانی باشوور بە تایبەت نەجەف و ناسریە كوژراون. 

ئەمە لەکاتێکدایە دوای ئەوەی ٢٥ تشرینی یەکەم خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردەوە بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنەیکان دروستبوو، بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٧٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.


 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP