Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوسینگەی حەلبوسی: ئەو نامەی دەست لەکارکێشانەوەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە

عێراق

بینراو 198

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوسینگەی سەرۆکی پەرلەرمانی عێراق رەتیکردەوە ئەو نامەی دەست لە کارکێشانەوەی بەناوی محەمەد حەلبوسی  بڵاوبووەتەوە راستبێت و رایگەیاند نامەکە ساختەیە.

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆکی پەرلەمان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێکەش نەکردوە و ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە باس دەکرێت دورن لە راستیەوە".

باسی لەوەشکردووە، ئەو نامەیەی بەناوی حەلبوسییەوە لەشەوی رابردوو بڵاوکراوەتەوە و کە باس دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان دەکات ساختەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نامەیەک بەناوی حەلبوسی بڵاوکرایەوە، کە گوایە دوای عەبدولمەهدی و لەسەر داوای مەرجعەیەتی ئاینی شیعەکان لە عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان کردوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP