Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەدر: رێگە نادەین هیچ حزبێک دەست وەردان لە دروستکردنی حکومەتى نوێى عێراقدا بکات

عێراق

بینراو 175

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەدر رایگەیاند، رێگە نادەن هیچ حزب و لایەنێک دەستێوەردان لە دروستکردنى حکومەتى نوێى عێراقدا بکات،و ئەوان بێ بەرین ئەو کەسانەى کە دەستدرێژییانکردووەتە سەر شوێنە پیرۆزەکان.

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى سەدرو سەرکردەى گەورەترین فراکسیۆن لە پەڕلەمانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاندووە، "رێگەنادەم گەندەڵکاران بە بەرگێکى دیکەوە بێنەوە ناو حکومەتەوە و رێگە بەهیچ جۆرە دەستێوەردانێکیش نادەین لەلایەن حزبەکانەوە لەدروستکردنى حکومەتدا".

لە بارەی خۆپیشاندانەکانیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "ئەگەر لە نێوخۆپیشاندەراندا كەسانێك هەبن گوێ بۆ ئێمە بگرن ئەوا من نەپێیاندەڵیم بڕۆنەوە ماڵەكانتان و، نەپێشیاندەڵێم بەردەوامبن".

 دوپاتیشی کردەوە، خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیيانە ئەو تەنها داوایان لێدەكات خۆیان لە بەكارهێنانی توندوتیژی و زیانگەیاندن بە موڵك وماڵی دەوڵەت و دەستدرێژیكردنەسەر شوێنە پیرۆزەكان بپارێزن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP