Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قادر عەزیز: هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کۆنگرە لەئارادا نییە

کوردستان

بینراو 174

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمرۆ قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵێک کادری ئەو حزبە کۆبویەوە و رایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجامنەدانی کۆنگرە نیە.

لە کۆبوونەوکەدا قادر عەزیز دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند،" ناوچەکە و عیراق لە قۆناغێکی گرنگ وچارەنوسسازدایە و پێویستە کورد یەکڕیز و تەبا بێت  بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان خۆی ئامادە بکات".

قادر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد،" لە ئێستادا لە بەردەم قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسسازی حزبەکەمانداین کە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیە کەبە گیانێکی هەڤاڵانە و ئیرادەیەکی هاوبەشەوە بچینە کۆنگرە و بتوانین بەشێکی زۆری کێشەکانی یەکێتی تێدا چارەسەر بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو،" کۆنگرەی زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی و رێکخراوەی هەمووی حزبێک بە تایبەتی یەکێتی کە خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە و پێگەو پاییەی لە کوردستان و عیراق و ناوچەکە هەیە، پێویستە کۆنگرە وەڵامی خواست و داواکارییەکانی ئەندام و کادیر و جەماوەری یەکێتی بداتەوە و بە هەموومانەوە یەکێتی بەهێز بکەینەوە  لەحکومڕانی و بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمدا رەنگبداتەوە و هاوسەنگی سیاسی لە کوردستان راست بکەینەوە".

لەکۆتایشدا لەبارەی هەندێک هەواڵی بێبنەماو هەڵمەتە چەواشەکارییەکانیشەوە جەختی لەوەکردەوە،" هیچ بڕیارێک بۆئەنجام نەدانی کۆنگرە نیە ، لەماوەى رابردوداشدا چەندین دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکار و بێ بنەما لەسەر یەکێتی و  کۆنگرە بڵاوکراوەتەوە  بەڵام ئیرادەی  بەهێزی یەکێتیەکان هەموو پیلانەکان  پوچەڵ دەکەنەوە و دۆست و نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو سەرسام دەکەین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP