Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حەلبوسی داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاری بکات

عێراق

بینراو 156

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەدوای پەسەندکردنی نامەی دەست لە کارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، هاوکات داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاریبکات بەپێی ماددەی ٧٦ی دەستور.

ئەمڕۆ یەکشممە ١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی ٢٤١ پەرلەمانتار کۆبووەوە، بەگوێرەی بەرنامەی کۆبونەوەکە لەبارەی تاوتوێی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران و دۆخی ئەم دواییەی پارێزگاکانی نەجەف و زیقاری کرد.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەکەدا داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد، کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەگوێرەی ماددەی ٧٦ی دەستوری دیاریبکات.

ماددەی ٧٦ی دەستور لە پێنج بڕگە پێکهاتوە:

یەکەم: سەرۆک کۆمار کاندیدی ئەو فراکسیۆنە پەرلەمانیەی زۆرترین ئەندامی هەیە رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی ١٥ رۆژدا.

دوەم: سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ناوی وەزیرەکان دیاریدەکات لەماوەیەکی دیاریکراودا بەمەرجێک لە ٣٠ رۆژ تێپەڕ نەکات لەبەرواری راسپاردنیەوە.

سێیەم: ئەگەر سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نەیتوانی لەو ماوە دیاریکراوەی لە بەندی دوەمی ئەم مادەیەدا ئاماژەی پێکراوە حکومەت پێکبهێنێت، ئەوا سەرۆک کۆمار کەسێکی تر رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی ١٥ رۆژدا.

چوارەم: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو ناوی وەزیرەکان و بەرنامەی حکومەت دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی ڕەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکە بە یەکەی وەزیرەکان و بەرنامەی حکومەت، ئەوە مانای ئەوەیە متمانە دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

پێنجەم: ئەگەر متمانە نەدرا بە حکومەت، ئەوا لەماوەی ١٥ رۆژدا سەرۆک کۆمار کەسێکی تر رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP