Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا خۆپیشاندەران مەیدانی تەحریر چۆڵدەکەن دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران

عێراق

بینراو 390

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرا خۆپیشاندەران رایانگەیاند، تا ئەو حزبانەی پێشوو حكومەت بەڕێوەببەن ئامادەنین كۆتایی بە خۆپیشاندان بهێنن.

ميديا عیراقیەکان راگەیەندراوێكی خۆپیشاندەرانیان بڵاوکردووتەوە و رایانگەیاندووە، "ئامادەنین گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان بەجێبهێڵن تا ئەو بەرپرسانەی هاوشێوەی عادل عەبدولمەهدی و حزبەكانی پێشوو حكومەت پێكبهێنن".

لە راگەینراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" دەبەێت حكومەتی داهاتووی بێلایەن بێت، دادگایەكیش بۆ بكوژرانی خۆپیشاندەران و بەرپرسە گەندەڵەكان پێكبهێنرێت".

 

ئەمە لەکتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرد، هاوکات یەکێک لەداواکاری خۆپیشاندەران دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران بوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP