Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روسیا... لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا

جیهان

بینراو 12

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

لەروسیا پاسێکی نەفەرهەڵگر کەوتە ناو روباری  بەستوی سیبریا کە ٤٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو ١٩ لەو سەرنشینانە گیانیان لەدەستدا.

لە هەواڵێکی العرەبییەدا هاتووە، پاسەکە لەکاتی تێپەڕینی بەسەر پردێکدا لەسەر روباری کوێنگا لەبەشی رۆژهەڵاتی سیبریا تایەیەکی تەقیوە و بەهۆیەوە ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی روونکردەوە، پاسەکە سەرنشینەکانی لە ناوچەی سترێتنسکەوە دەگواستەوە بۆ چین و بەهۆی تەقینی تایەکەیەوە کەوتۆتە ناو دەریا بەستوەکە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو ناوچەیە رایگەیاند، بەهۆی هەمان رووداوەوە ٢١ کەس برینداربوون و دوو هێلیکۆپتەریش بەمەبەستی گەیاندنی کەلوپەل و دەرمانی تەندروستی گەشتونەتە شوێنی رووداوەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP