Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و ناوەند لە بەغدا کۆتاییهات

عێراق

بینراو 693

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و ناوەند لە بەغدا کۆتاییهات و شاندی هەرێم ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ناوەند ئەرێنی بووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد شاندی هەرێم لەدوای كۆبوونەوەكە رایانگەیاند،" كە  لێكنزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتنی زیاتر هەیە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە سبەینێ جارێكی دیكە كۆببنەوە".

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەندێک پرسی گرنگ کراوە  هەندێك وردەكاری ماوە كە هەرێم و بەغدا لەسەرى رێكنەكەوتوون وەك بابەتی پارەی گەنمی جوتیاران كە تا ئێستا بەغدا بەشێك نەداوە، هەروەها هاوتاكردنی مووچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، پشكی هەرێم كە تا ئێستا روون نییە دەبێت مانگانە چەن وەربگرێت.

بەپێی زانیاریەکان ریکنەکەوتنی بەرپرسانی هەرێم و بەغدا لەسەر هاوتاکردنەوەی موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پارەی جوتیارانە کە بەغدا نەیناردووە، بۆیە سبەینێ هەردوو شاندەکە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بەگەن بەدەرئەنجامێک.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP