Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەینراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 85

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە راگەینراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشاندا بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەربگرێت و لە نەخۆشخانەکان چارەسەرییان بۆ بکات.
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد،" خۆپیشاندانەکانی عێراق کە قوربانی و برینداری زۆریان لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستییەکانیان".
 
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" هیوادەخوازین خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دوور لە گرژی بەڕێوەبچن و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت".

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو مانگە خۆپیشاندان بەغدا و پارێزگا شیعەنشینەکانی عێراقی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی 17 هەزار خۆپیشاندەریش بریندارن.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP